پەناخوازێکی دیکەی کورد لە یۆنان گیانی لە دەست دا

هەنگاو: پەناخوازێکی مەریوانی کە نزیکەی دو وحەوتوو پێش ئێستا لە وڵاتی یۆنان لە ڕووداوێکی هاتو

٢ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٦:١٠

 

هەنگاو: پەناخوازێکی مەریوانی کە نزیکەی دو وحەوتوو پێش ئێستا لە وڵاتی یۆنان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بریندار ببوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشەڕی ٢٧٢١ (٢٣ی ژوئەنی ٢٠٢١)، پەناخوازێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ڕامین شەریفت” کە ١٨ ڕۆژ پێش ئێستا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە وڵاتی یۆنان بە سەختی بریندار ببوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە گیانی لە دەست دا.

ڕامین شەریفی کاتژمیر ٦ی بەیانی ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردان ٢٧٢١ (٥ی ژوئەنی ٢٠٢١)، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری پەناخوازان لە شاری “کاوالا”ی وڵاتی یۆنان لە گەڵ پەناخوازێکی دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوی لوقمان ئەحمەدی بریندار ببوون.

جێگای ئاماژەیە کە لەو ڕووداوەدا دوو پەناخوازی دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی  “موحسین ئەحمەدی” و “ڕزگار قوربانی” دەستبەجێ گیانیان لە دەست دا. تەرمی ئەو دوو کەسە چەند ڕۆژ پێش ئێستا گەڕێندرایەوە بۆ زێدەکەی خۆیان کە حکوومەتی ئێران لە بری گەڕاندنەوەی هەر تەرمێک ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە بنەماڵەکانیان وەرگرتووە.

هەنگاو پێشتر لە زاری یەکێک لە پەناخوازەکانەوە ڕایگەیاندبوو کە، پۆلیسی یۆنان شوێنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەو پەنابەرانە کەوتووە و ئۆتۆمبێلەکەش بە هۆی خێرایی زۆرەوە وەرگەڕاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە