دوو پەناخوازی کورد لە وڵاتی یۆنان گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لە وڵاتی یۆنان بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک کە پەنابەرانی دەگوازتەوە لانیکەم دوو پەناخوازی خەڵکی شاری مەریوان گیانیان لە دەست دا.

١٦ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠١:١٩

 

هەنگاو: لە وڵاتی یۆنان بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک کە پەنابەرانی دەگوازتەوە لانیکەم دوو پەناخوازی خەڵکی شاری مەریوان گیانیان لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمیر ٦ی بەیانی ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردان ٢٧٢١ (٥ی ژوئەنی ٢٠٢١)، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری پەناخوازان لە شاری “کاوالا”ی وڵاتی یۆنان لانیکەم ٤ پەناخواز گیانیان لە دەست داوە و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە دوو کەس لەو پەناخوازانەی کە گیانیان لە دەست داوە بە ناوەکانی “موحسین ئەحمەدی” و “ڕزگار قوربانی” خەڵکی مەریوان بوون.

هەروەها، برای موحسین بە ناوی لوقمان ئەحمەدی و پەناخوازێکی دیکەش بە ناوی ڕامین شەریفی بە سەختی بریندار بوون و لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

بە وتەی یەکێک لە پەناخوازەکان، پۆلیسی یۆنان شوێنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەو پەنابەرانە کەوتووە و ئۆتۆمبێلەکەش بە هۆی خێرایی زۆرەوە وەرگەڕاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە