چارەنووسی سدیق سەیفی پاش یک مانگ لە دەستبەسەر کران نادیارە

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندرە کە مانگێک پێش ئێستا دەستبەسەر کراوە نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.

١٧ خەرمانان ٢٧١٩، ١٩:٣١

 

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندرە کە مانگێک پێش ئێستا دەستبەسەر کراوە نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی یەک مانگ لە دەست بەسەر کرانی ”سدیق سەیفی“ هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

سدیق سەیفی، کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە   ١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٨ی ئاگوستی ٢٠١٩)، لەلایەکن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە لەکاتی کار کردن لە نانەواخانە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە ئەو هێزانە دوای دەستبەسەر کردنی ناوبراو چوونەتە ماڵەکەی و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە