هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە کرێکارێکی نانەواخانەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

١٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٩:٣٥

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە کرێکارێکی نانەواخانەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە   ١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٨ی ئاگوستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە کرێکارێکی نانەواخانەیان بە ناوی ”سدیق سەیفی“ دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سەیفی لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ”سدیق سەیفی“یان لە کاتی کارکردن دەستەبسەر و دواتر چوونەتە ماڵەکەی و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە سدیق سەیفی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە