چارەنووسی موحسین ئەحمەدزاده هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد نزیکەی ٤٠ ڕۆژ پیش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٩:٤٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد نزیکەی ٤٠ ڕۆژ پیش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک بە ناوی موحسین ئەحمەدزاده تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی گوندی کۆسەکەرێزی مەهاباد و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هێشتا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

هەنگاو زانیویەتی کە موحسین ئەحمەدزاده ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوکات برایەکی موحسین بە ناوی یاسین ئەحمەدزاده لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە کە دوای ٢٤ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران، چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە موحسین ئەحمەدزاده تەمەن ٣٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە کە لە گوندی کۆسەکەرێزی مەهاباد دادەنیشێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە