چارەنووسی واحید عەباس زاده نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتییەکەی خەڵکی بانە دوو حەوتوو پێش ئێستا لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

١٥ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٠٦:٤٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکەی خەڵکی بانە دوو حەوتوو پێش ئێستا لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی واحید عەباس زاده تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی بانه، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.

واحید عەباس زاده  ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢١ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، واحید عەباسیزادە کە خێزاندار و باوکی سێ مناڵە، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە