هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتییەکەی خەڵکی بانە، لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

٣ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٠٤:٠٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکەی خەڵکی بانە، لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢١ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانەی سەر بە پارێزگای سنە بە ناوی "واحید عەباس زادە" کە تەمەنی ٣٤ ساڵە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، واحید عەباس زادە کە خێزاندار و باوکی سێ مناڵە، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

سێ ڕۆژ پاش دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەر کرانی لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە