چل و پێنج بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا

هەنگاو: دەیان بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کە لەبەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون، دوای ٤ کاتژمێر مانگرتن لە خواردن و بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخان

٢٦ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٤:٣٩

 

هەنگاو:  دەیان بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کە لەبەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون، دوای ٤ کاتژمێر مانگرتن لە خواردن و بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە لەسەر جێبەجێکرانی داواکارییەکانیان، کۆتاییان بە مانگرتنەکەی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، چل و پێنج بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی ڕاگیراو لە بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە، دوای ٢٤ کاتژمێر مانگرتن لە خواردن و دوابەدوای بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە لەسەر جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان، کۆتاییان بە مانگرتنەکەی خۆیان هێنا.

یەکێک لەو بەندکراوانە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەگەر تا چەند ڕۆژی دیکە داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، ئەوا سەر لەنوێ مان دەگرنەوە.

ئەو بەندکراوانە ڕۆژی ڕابردوو بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری بەند، پچڕانی بەردەوامی کارەبا و ئاوی بەندیخانە نانی ژەمی بەیانییان وەر نەگرت کە دوای ئەوە هێزەکانی گاردی تایبەت ڕژانە ناو بەندی سیاسی و بەندکراوانیان دایە بەر لێدان و کوتان.
هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە گاردی ویژە بە باتۆم چەندین بەندکراویان بریندار کردووە و دواتر تەلویزیۆن و یەخچاڵی بەندیان تێکشاندووە و پەرتووکی بەندی مەزهەبییەکانیان کە قورعانیشی تێدابووە فڕێداوەتە سەر ئەرز کە ئەم کارەیان لەگەڵ کاردانەوەی توندی بەندکراوان بەرەوڕوو بووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە