چوار خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان هێشتا دەستبەسەرن

هەنگاو: چوار خوێندکار کە لە خۆپێشاندانەکانی زانکۆی ڕازی کرماشان دەستبەسەرکرابوون، هەتا ئێستا ئازاد نەکراون و باس لەوە دەکرێت کە ئەشکەنجە دراون.

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٤:٠٢

 

هەنگاو: چوار خوێندکار کە لە خۆپێشاندانەکانی زانکۆی ڕازی کرماشان دەستبەسەرکرابوون، هەتا ئێستا ئازاد نەکراون و باس لەوە دەکرێت کە ئەشکەنجە دراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ بەفرانباری ٢٧١٩(١٢ی ژانویەی ٢٠٢٠) کە بۆ مەحکوم کردنی خستنە خوارەوەی فرۆکەی نەفەر هەڵگرە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسداران ڕێکخرابوو، ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران چوار خوێندکاری کوردی ئەو زانکۆیەیان دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا ئازاد نەکراون.

ناسنامەی ئەو چوار خوێندکارە کوردە کە بۆ هەنگاو روون بووەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ سەید ئەشکان والی زادە، خوێندکاری مێعماری و چالاکی پێڕەوی ئایینی یارسان

٢_ سیاوەش حەیاتی، خوێندکرای کارناسی باڵای زانستە سیاسییەکان و چالاکی پێڕەوی ئایینی یارسان

٣_ نەبی تەردست، خوێندکرای کارناسی باڵای زانستە کۆمەڵایەتییەکان

٤- سەلاح غەریبی، خویندکاری بەیتاری (دامپزشکی)

 

ناوەندەی چالاکانی مەدەنی یارسان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی ئەو ناوەندە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دراوەتە بەر لێدان و بێڕێزی پێ کردن کە لە ئاکامدا مانی لە خواردن گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە