چوار مێرمنداڵی پاوەیی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: جوار مێرمنداڵی خەڵکی پاوە کە سەرەتای ئەم مانگە دەستبەسەر کرابووم بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٢:٢٦

 

هەنگاو: جوار مێرمنداڵی خەڵکی پاوە کە سەرەتای ئەم مانگە دەستبەسەر کرابووم بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوار مێرمنداڵی خەڵکی پاوە کە ڕۆژی سێشەممە (١ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، لە نزیک دەریاچەی زرێباری مەریوان و لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

پێشتر هەواڵنێری هەنگاو لە پاوە ناسنامەی ئەو چوار مێرمنداڵەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندبوو؛

١ـ شایان خالیدی کوڕی نامدار تەمەن ١٥ ساڵ

٢ـ ئارەش محەمەدی کوڕێ ڕەشید تەمەن ١٧ ساڵ

٣ـ ئاسۆ مورادی کوڕی حوسێن تەمەن ١٦ ساڵ

٤ـ یوسێف ئەحمەدی کوڕی ڕەفیق تەمەن ١٦ ساڵ

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار مێرمنداڵە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە