چوار مێرمنداڵی خەڵکی پاوە لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران

چوار مێرمنداڵی خەڵکی پاوە لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران

00:33 - 26 October 2018

 

هەنگاو: چوار مێرمنداڵی خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، چوار مێرمنداڵی خەڵکی پاوە لە نزیک دەریاچەی زرێباری مەریوان و لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.

هەواڵنێری هەنگاو لە پاوە ناسنامەی ئەو چوار مێرمنداڵەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛

١ـ شایان خالیدی کوڕی نامدار تەمەن ١٥ ساڵ

٢ـ ئارەش محەمەدی کوڕێ ڕەشید تەمەن ١٧ ساڵ

٣ـ ئاسۆ مورادی کوڕی حوسێن تەمەن ١٦ ساڵ

٤ـ یوسێف ئەحمەدی کوڕی ڕەفیق تەمەن ١٦ ساڵ

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار مێرمنداڵە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

سپای مەریوان دوای دەستبەسەر کرانی ئەو چوار لاوە کوردە ئەوانی گواستوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە و ئێستا لەوێ ڕاگیراون.