چوارەمین بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە گیانی لە دەست دا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە، لە ماوەی ٨ مانگدا

١٠ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٠:١١

 

هەنگاو: بەندکراوێکی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە گیانی لە دەست دا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە، لە ماوەی ٨ مانگدا ٤ بەندکراو بە هۆی پێشرانەگەیشتنی پزیشکی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، بەندکراوێکی بە ناوی ”ئەحمەد ئامووختە“ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد ئامووختە شەوی ڕابردوو باری تەندروستی تێکچووە و دوای ئەوەی گەیەندراوەتە ناوەندی دەرمانیی بەندیخانە، بە هۆی درەنگ گەیشتنی کادری پزیشكی و ڕێگری کردن لە بەڕیکرنی بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی لە دەست داوە.

ئەحمەد ئامووختە ماوەی ١١ ساڵە بەهۆی قەرزەوە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ (٨ مانگ) لانیکەم ٤ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی پێڕاگەیشتنی پزیشکییەوە گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە