چەند زانیارییەکی نوێ لەسەر خۆکوشتنی پەناخوازێکی کورد لە سویس

هەنگاو: نزیکانی مەسعوود قەدیری پێش ئەوەی ناوبراو لە وڵاتی سویس خۆی بکوژێت بەرپرسانی ئیدارەی پەنابەریی ئەو وڵاتەیان بە نیسبەت نا

٧ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٤:٢٩

 

هەنگاو: نزیکانی مەسعوود قەدیری پێش ئەوەی ناوبراو لە وڵاتی سویس خۆی بکوژێت بەرپرسانی ئیدارەی پەنابەریی ئەو وڵاتەیان بە نیسبەت ناجێگیربوونی باری دەروونی ناوبراو و ئەگەری خۆوکشتنی، ئاگادار کردبوویەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخرای مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، پەناخوازێکی کورد بە ناوی ”مەسعوود کەریمی“ تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لە کانتۆنی گڵارووسی سویس خۆی خستووەتە بەر جاددەی ئاسنی شەمەندەفەر و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو پەناخوازە کوردە، مەسعوود قەدیری کاتژمیر ٧ی شەو خۆی خستووەتە سەر ڕیگای شەمەندەفەرێک کە لە شاری زۆریخەوە بەرەو شاری ”زیگل گرۆکە“ چووە.

هاوکارانی هەنگاو لە سویس پەیوەندییان بە ئیدارەی پۆلیس و هەروەها ئیدارەی پەنابەرانی کانتۆنی گڵارووس گرتووە بەڵام حازر نەبوون لەوبارەوە هیچ جۆرە لێدوانێک بدەن.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی قەدیری بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە تەرمی مەسعوود قەدیری ئەمڕؤ هەینی ٦ی خەرمانان لە شاری ”ئەنندا“ ئەسپەردە دەکرێت. بە وتەی ئەو کەسە پزیشکی یاسایی سویس هیچ زانیارییەکی بە بنەماڵەکەی نەداوە.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لە درێژەدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە پۆلیسی سویسی دو وحەفتە مۆڵەتیان بە مەسعوود قەدیری داوە هەتا ئەو وڵاتە جێبهێڵیت و ئەگەر ئەو کارە نەکا ئەوا دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە مەسعوود قەدیری دوو مانگ پێش و دوای ئەوەی کە وڵامی ڕەدی وەرگرتووەتەوە، لای نزیکانی خۆی باسی لەوە کردووە کە نایهەوێ بگەڕێتەوە ئێران و خۆی دەکوژێت و ئەوانیش ئیدارەی پۆلیس و ئیدارەی پەنابەرانی کانتۆلی گڵارووسیان ئاگادار کردووەتەەوە و پاش ماوەیەک بردوویانە بۆ نەخۆپشخانە، بەڵام دوای ١٨ کاتژمێر مرەخەسیان کردووە و ڕایان نەگرتووە.

هەرچەند ٧ ڕۆژ لە خۆکوشتنی ئەو پەناخوازە کوردە تێدەپەڕێت، بەڵام هەتا ئێستا هیچ میدیایەکی ئەو وڵاتە هەواڵی خۆکوشتنی ناوبراویان بڵاو نەکردووەتەوە.
مەسعوود قەدیری دوو ساڵ پێش وەکوو پەناخواز ڕووی لە وڵاتی سویس کردبوو و دوومانگ پیش دۆسیەی پەناخوازییەکەی لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتەوە ڕەد کرابوویەوە.

هەنگاو پیشتر ناوبانگی مەسعوودی بە هەڵە بڵاو کردبوویەوە و لە جیاتی ”قەدیری“ ناوبانگی ”قادری“ بەکار بردبوو و هەروەها وتبوومان کە ڕۆژی دووشەممە خۆی کوشتووە. بەڵام ناوبراو ڕۆژی شەممە خۆی کوشتووە و ڕۆژی دووشەممە بنەمالەکەی ئاگادار بوونەتەوە و هەر لێرەوە داوای لێبوردن لە هەموو بەردەنگانی هەنگاو دەکەین.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە