ڕاپۆرتێک لە سەر خۆکوشتنی بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە لە بەندیخانەی کەرەج

بەندکراوێکی خەڵکی شاری دولفان سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی سەمەد زالی تەبار تەمەن ٣٥ ساڵ کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قزل حیسا

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:٢٥


هەنگاو: یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

بەندکراوێکی خەڵکی شاری دولفان سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی سەمەد زالی تەبار تەمەن ٣٥ ساڵ کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قزل حیساری شاری کەرج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، سەمەد زالی تەبار ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە بەندیخانەی قزل حیسار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەمەد زالی تەبار پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم بەندکراوە بە هۆی کێشەی دەروونی کە دوای کەوتنە بەندیخانە تووشی ببوو، پێشتریش چەندین جار هەوڵی خۆکوشتنی داوە و تەنیا لە مانگی ڕابردوودا هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە