ڕاگواستنی دوو لاوی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: دوو لاوی کوردی خەڵکی شنۆ کە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگوێزران.

٢٣ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٦:٠٦


هەنگاو: دوو لاوی کوردی خەڵکی شنۆ کە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگوێزران.


بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “یەحیا ئیبراهیمی“ تەمەن ٢٠ ساڵ و “ئالان بەنگین“ تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی‌ڕەشی شنۆ کە ماوەیەک پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، پاش چەندین ڕۆژ ناڕوونی چارەنووسیان و هەروەها لەبەردەست‌نەبوونی هەواڵ لەبارەی شوێنی ڕاگیرانیان بۆ بەندیخانەی ئورمیە ڕاگوێزراون.


ئەم دوو لاوە کوردە ئێستا لە بەندی ئەمنی بەندیخانەی ئورمیە ڕادەگیردرێن.


بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو “ئالان“ لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە سەرقاڵی تێپەڕاندنی دەورەی سەربازی بووە. ئەو دوو لاوە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.


سەرلەئێوارەی دوێنێ دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١١ی مەی ٢٠٢٠)، بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندی ئەمنی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە نیسبەتی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ڕاپەڕینیان کرد و بەندی ئەمنیان ئاگر تێبەردا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە