دوو لاوی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری شنۆ دوو لاوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

١٥ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٢:١٦


هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری شنۆ دوو لاوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ لە گوندی ”کانی ڕەش“ی ئەو شارە دوو لاویان بە ناوەکانی ”ئالان بەنگین“ تەمەن ٢١ ساڵ و ”یەحیا ئیبراهیمی“ تەمەن ٢٢ ساڵ دەستبەسەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو لاوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.


جێگای ئاماژەیە ئالان بەنگین لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە سەرباز بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە