ڕفاندنی دوو برای خوێندکاری خەڵکی سەقز لە شاری ڕەفسەنجان

دوو برای خوێندکاری خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ڕاژین قادری و ئاروین قادری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری ڕەفسەنجان سەر بە پارێزگای کرمان ڕفێند

٢٧ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٢٠:٥٧


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢


دوو برای خوێندکاری خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ڕاژین قادری و ئاروین قادری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری ڕەفسەنجان سەر بە پارێزگای کرمان ڕفێندراون چارەنووسیان نادیارە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو برا خوێندکارەی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ئاروین قادری و ڕاژین قادری و بەشێویەکی توندوتیژانە هەردووکیانیان دەستبەسەر کردووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای لێدان و کوتانی ئەو دوو برایە لە کاتی دەستبەسەرکردنیان، دەستیان بەسەر مۆبایلەکانیشیاندا گرتوون.

ئاروین قادری خوێندکاری قۆناخی دکتۆرای بەشی میکانیکییە و ڕاژین قادری خوێندکاری بەشی یاسایە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ئەو دوو برایە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە