ڕفاندنی چالاکێکی خوێندکاری لە شاری کرماشان

ئەندێشە جەلالی، چالاکی خوێندکاریی و خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا.

٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٧:١٧


هەنگاو: شەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢


ئەندێشە جەلالی، چالاکی خوێندکاریی و خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە، ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، ئەندێشە جەلالی چالاکی خوێندکاریی زانکۆی ڕازی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو چالاکە خوێندکارییە، هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نەزانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە