ڕەحمان ڕەسووڵی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانەی سەر بە پارێزگای سنە دوای دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٨ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٠٩:٥٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانەی سەر بە پارێزگای سنە دوای دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٧ی دێسامبری ٢٠٢٠)، ڕەحمان ڕەسووڵی، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بانە دوای دوو حەوتوو دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.

ڕەحمان ڕەسووڵی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٥ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کرابوو.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو، ڕەحمان ڕەسووڵی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە