هاووڵاتییەکی کورد لە بانە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانەی سەر بە پارێزگای سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٨ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٢٠:٠٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانەی سەر بە پارێزگای سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٥ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "ڕەحمان ڕەسووڵی"دەستبەسەر کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحمان ڕەسووڵی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەگەرچی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردەدا تێپەڕیوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هێشتا چارەنووس و شوێنی دەستبەسەر کرانی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە