ڕەزا سۆفیوەند بە بارمتەی زۆر ئازاد کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری دروود سەر بە پارێزگای لوڕستان دوای ئەوەی تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندرا، بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١١:٤٧


هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری دروود سەر بە پارێزگای لوڕستان دوای ئەوەی تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندرا، بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕەزا سۆفیوەند، چالاکی مەدەنی خەڵکی دروود دوای ئەوەی کە لەلایەن دادگای ئەو شارەوە تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندرا، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە مەدەنییە لەلایەن دادگای دروود تحمەتی “هاوکاری لەگەڵ پارتی ئازادی کوردستان (پاک)“ی خراوەتە پاڵ.


ڕەزا سۆفیوەند تەمەن ٣٣ ساڵ نزیکەی سێ حەفتە بەر لە ئێستا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دروود دەستبەسەر کرابوو.
 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە