دەستبەسەر کرانی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی لوڕستان

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری دروود سەر بە پارێزگای لوڕستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٧:٥٥


هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری دروود سەر بە پارێزگای لوڕستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دروودف لە پارێزگای لوڕستان چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”ڕەزا سۆفیوەند“ دەستبەسەر کردووە.


ڕەزا سۆفیوەند تەمەن ٣٣ ساڵ و یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری دروودی لوڕستانە کە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی نادیارە و نازانرێت کە لە کوێ ڕاگیراوە.


هەوڵی بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی و هاوڕێیانیشی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە