١٢ ژنی بەندکراو لە بەندیخانەی ئورومیە چاوەڕێی سزای سێدارەن
هەنگاو: رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بۆ یەکەمجار توانی لیستەیەک لەو ژنە بەندکراوانەی بەندیخانەی ئور
هەنگاو: رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بۆ یەکەمجار توانی لیستەیەک لەو ژنە بەندکراوانەی بەندیخانەی ئورومیە بەدەست بێنێت کە بە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.
بە پێی بەدواداچوونەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێستا ١٢ ژن بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" (قەتڵ) لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورومیە ڕاگیراون و چاوەڕێی جێبەجێ کرانی سزاکەیان دەکەن.
شوناسی ئەو ١٢ بەندکراوە کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە برێتین لە:
١_ موحێبەت مەحموودی، خەڵکی ئورومیە
٢_ زەهرا فەرهادی، خەڵکی ئورومیە
٣_ پەریسا مورادی، خەڵکی بۆکان
٤_ نیشتمان محەممەدی، خەڵکی سەردەشت
٥_ گوڵزار ئەحمەدییان، خەڵکی سەردەشت
٦_ فەرانەک بەهەشتی، خەڵکی تکاب
٧_ سوهەیلا نێعمەت زادە، خەڵکی میاندواو
٨_ موژگان عەبدوڵاهی، خەڵکی مەهاباد
٩_ زەینەب خالید، خەڵکی سەردەشت
١٠_ موژگان ئازەرپیشە، خەڵکی ئورومیە
١١_ تەهمینە دانش، خەڵکی خۆی
١٢_ زیبا ( ناوبانگ نادیار) خەڵکی بۆکان
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو داوا لە سەرجەم ئەو کەسانە ئەکات کە ئەگەر هەرچەشنە زانیارییەکیان سەبارەت بە وردەکاریی کەیسی ئەو ١٢ بەندکراوە هەیە پێوەندی بە هەنگاو بکەن و یارمەتیدەرمان بن بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی تەواو سەبارەت بە کەیسی ئەو کەسانە.