کرماشان .. دوو خۆشکی خوێندکار هەوڵی خۆکوشنیان دا

هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی خۆکوشتنی ژنان و کچانی کورد لە کوردستان، دوو خۆشكی خوێندکار لە زانکۆیەکی کرماشان هەوڵی خۆکوشتنیان دا.

٣ جۆزەردان ٢٧١٨، ٠٠:٠٤

 

هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی خۆکوشتنی ژنان و کچانی کورد لە کوردستان، دوو خۆشكی خوێندکار لە زانکۆیەکی کرماشان هەوڵی خۆکوشتنیان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٢٣ی مەی ٢٠١٨)، دوو خۆشکی خوێندکار لە یەکێک لە زانکۆکانی کرماشان هەوڵی خۆکوشتنیان دا.

ئەو دوو خۆشکە کە تەمەنیان ٢١ و ٢٩ ساڵ ڕاگەیندراوە هەتا ئێستا ناسننامەیان نادیارە و لە ڕێگای خواردنی حەبەوە لە خەوتنگەی زانکۆ هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە هەوڵەکەیان سەری نەگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا خۆجێیەکان ئەو دوو خۆشكە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی خومەینی کرماشان لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٥ ژن و کچی کورد هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە ١٢ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە