کرێکاریکی بەنداوی کانی سێوی پیرانشار گیانی لە دەست دا

هەنگاو: یەکێک لە کرێکارانی بەنداوی کانی “کانی سێو” ی پیرانشار لە کاتی کار کردن گیانی لەدەست دا.

٢ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١١:٥٦

 

هەنگاو: یەکێک لە کرێکارانی بەنداوی کانی “کانی سێو” ی پیرانشار لە کاتی کار کردن گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی هەینی (١ی پوشپەڕ ٢٧١٨/ ٢٢ ژوئەن ٢٠١٨) یەکێک لە کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی پیرانشار لە کاتی کردنەوەی یەکێک لە درگاکانی ئەم بەنداوە بە هۆی فشاری زۆری ئاوەکە، ئاو لەگەڵ خۆی بردوویە و خنکاوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە پیرانشار ناسنامەی ئەم کرێکارەی “شیرکۆ یوسفی” کوڕی موراد ڕایگەیاند.

شایانی باسە کرێکارانی ئەو بەنداوە ماویەک پێش بۆ ماوەی حەفتەیەک مانیان گرتبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە