مانگرتنی کرێکارانی پرۆژەی بەنداوی کانی سێوی پیرانشار

هەنگاو: کرێکارانی پرۆژەیەکی بەنداوی ژێرچاوەدێریی سوپای پاسداران لە پیرانشار، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن لەهەمبەر پێنەدرانی م

١ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٥:٢٩

 

هەنگاو: کرێکارانی پرۆژەیەکی بەنداوی ژێرچاوەدێریی سوپای پاسداران لە پیرانشار، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن لەهەمبەر  پێنەدرانی مووچەی ٦ مانگی رابردوویان، مانیان لە کار کردن گرتووە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی پیراشار سەرەڕای هەڕەشە و فشاری بەرپرسانی سپای پاسداران ماوەی ٥ رۆژە مانگرتنیان دەست پێکردووە.

یەکێک لە کرێکارانی پرۆژەی بەنداوی کانی سێو  کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشكرا بێت بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی راگەیاند، کرێکارانی مانگرتوو زیاتر لە ٨٠ کەسن کە بەشێکیان شۆفیرەکانی ئەو پرۆژەیە پێک دینن.

کرێکارانی ماگرتوو هەتا ئێستا چەندین جار ناڕەزایەتییان بە پێنەدرانی مووچە و هەقدەستی خۆیان دەربڕیوە، بەڵام هەموو جارێ تەنیا بەڵێنیی چارەسەر کرنی کێشەکانیان پێدراوە.

کرێکاران بە بەرپرسانی ئەو پرۆژەیان راگەیاندووە کە هەتا مووچە و هەقدەستەکانیان وەرنەگرن، لەسەر مانگرتنەکەیان بەردەوام دەبن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە