کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری ئورمیە

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی ئورمیە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم سێ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.

٤ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٨:٤٠


هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی ئورمیە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم سێ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٤ی مەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی گوندی سنووری کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی ”ئەرسەلان ئەحمەدی“ کوڕی حاکم دەستبەجێ کوژراوە.


هەروەها دوو کۆڵبەری دیکەش کە برا بوون بە ناوەکانی ”توران ئەحمەدی“ و ”ڕدوان ئەحمەدی“ بە سەختی بریندار بوون.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەلگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٩ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە