کوژران و بریندار بوونی ٢٥٥ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٧١٨ی کوردیدا

هەنگاو: ئەمساڵ کوژرانی کۆڵبەران بە نیسبەت ساڵەکانی ڕابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە و ٧٠٪ی ئەو کۆڵبەرانەش ب

٢٨ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٠:٤٠

 

هەنگاو: ئەمساڵ کوژرانی کۆڵبەران بە نیسبەت ساڵەکانی ڕابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە و ٧٠٪ی ئەو کۆڵبەرانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی (١٣٩٧ی هەتاوی) (٢٠ مارسی ٢٠١٨ هەتا ٢٠ی مارسی ٢٠١٩)، لانیکەم ٢٥٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتەوە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٧٥ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و ١٨٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٦٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە کوژراون و بریندار بوون و ٧٠٪ ئە و کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و یان بریندار بوون.

 

شێوەی کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٧٨ حاڵەت (٤٣ کوژراو و ١٣٥ بریندار) کە دەکاتە ٧٠٪ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٤٦ حاڵەت (٢٤ کوژراو و ٢٢ بریندار) کە دەکاتە ١٨٪ی کۆی حاڵەتەکان.

مین: ١٩ حاڵەت (٤ کوژراو و ١٥ بریندار) کە دەکاتە ٧.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی هاتووچۆ: ١٢ حاڵەت (٤ کوژراو و ٨ بریندار) کە دەکتە ٤.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ١٦٠ی حاڵەت کە دەکاتە ٦٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای سنە: ٧٤ حاڵەت کە دەکاتە ٢٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای کرماشان: ٢١ حاڵەت کە دەکاتە ٨٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧١٨ دا منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و ٣ منداڵیش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە