کوژران و بریندار بوونی ١٨ کۆڵبەر لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٠٩:٤٩

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاوریلی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٧٨٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٢ کۆڵبەر کوژراون و ١٦ کۆڵبەریش بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیەیە کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ژیر ئەشکەنجەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا گیانی لە دەست داوە.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە ٩ حاڵەت بووە و سەرجەم کوژراوەکانیش خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٤ حاڵەت (١٤ بریندار) کە دەکاتە ٧٨٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ١ حاڵەت (١ کوژراو) کە دەکاتەن ٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان: ٣ حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار) کە دەکاتە ١٦.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٧ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ٥ بریندار).

پارێزگای سنە: ٩ حاڵەت ( ٩ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت ( ٢ بریندار )


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە