کوژران و بریندار بوونی ٣٧ کۆڵبەر لە مانگی جولای ٢٠٢٢ دا

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ٣٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو کە

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٠:٤٨


هەنگاو: دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ٣٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو کە ٢١ حاڵەت بووە، ١٦ حاڵەت واتە ٧٦٪ زیادی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ٣٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە ٦٧٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا سێ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٣٤ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە ٢٠ حاڵەت بووە.


چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ: ٢٤ حاڵەت (٣ کوژراو و ٢١ بریندار) کە دەکاتە ٦٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوەکان: ١٣ حاڵەت (١٣ بریندار) کە دەکاتە ٣٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
پارێزگای سنە: ٢٠ حاڵەت (٣ کوژراو و ١٧ بریندار)
پارێزگای کرماشان: ١٧ حاڵەت (١٧ بریندار)

ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە
هەنگی سنووری: ٢٣ حاڵەت (٢ کوژراو و ٢١ بریندار)
هێزی ئینتزامی: ١ حاڵەت (١ کوژراو)
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە