کوژران و بریندار بوونی ٣٠ کۆڵبەر لە مانگی جۆزەردانی ٢٧٢٠

هەنگاو: بە بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی کرماشان ژمارەی ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی کە مانگی ڕابردوو لە سنوورەکانی کوردس

١ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٩:١٦


هەنگاو: بە بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی کرماشان ژمارەی ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی کە مانگی ڕابردوو لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون گەیشتە ٣٠ کەس.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای شۆشمێ لە سنووری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێکی ەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ”ئەیووب ڕوستەمی“ هەر دوو لاقی بە سەختی بریندار بووە.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لانیکەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٨ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. لە کۆی ئەو ٣٠ حاڵەتە ٢٨ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا و ٢ حاڵەتی بە هۆی تەقینەوەی مین بووە.


هەروەها، زیاترین ژمارەی کۆڵبەران کە ٢٢ حاڵەت بووە لە پارێزگای ئورمیە کوژراون یان بریندار کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە