کوژران و بریندار بوونی ٢٦ کۆڵبەر لە مانگی سێپتامبری ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٠ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٢:٥٧

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٠ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٢ حاڵەت بووە.

هەروەها، یەکێک لەو کۆڵبەرانەش کە کوژراوە بە تەقەی هێزەکانی تورکیا گیانی لە دەست داوە.

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢١ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٥ بریندار) کە دەکاتە ٨١٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ٢ حاڵەت (٢ بریندار ) کە دەکاتە ٧.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٣ حاڵەت (٣ بریندار) کە دەکاتەن ١١.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١٢ حاڵەت ( ٦ کوژراو ٦ بریندار).
پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت ( ٣ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ١١ حاڵەت ( ١١ بریندار ).


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە