کوژران و بریندار بوونی ١٦ کۆڵبەر لە مانگی فێوریەی ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١١ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٢:٠٠

 

هاوکاری هەنگاو بن

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێوریەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٥٦٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٩ کۆڵبەریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە ١٠ حاڵەت بووە.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٩ حاڵەت (٣ کوژراو و ٦ بریندار) کە دەکاتە ٥٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٧ حاڵەت (٤ کوژراو  و ٣ بریندار) کە دەکاتەن ٤٤٪ی کۆی حاڵەتەکان

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت ( ٤ کوژراو).

پارێزگای سنە: ١٠ حاڵەت ( ٣ کوژراو و ٧ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت ( ٢ بریندار )


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە