کوژران و بریندار بوونی ١٦ کۆڵبەر لە مانگی ڕابردوودا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا، لانیکەم ١٦ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی.

١٠ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٩:٢١

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا، لانیکەم ١٦ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لە ماوەی مانگی حەفتەمی زایینی (ژوئیە)، ١٦ کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٩ کەسیشان بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئیران کوژراون، ٢ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و هەروەها کۆڵبەرێکیش بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیان لە دەست داوە.

ئەو چوار کۆڵبەرەی کە بەتەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون و هەروەها ٢ کۆڵبەر لە پارێزگای سنە و کۆڵبەرێکیش لە پارێزگای کرماشان گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها، لە کۆی ئەو ٩ کۆڵبەرەی کە بریندار بوون، ٧ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کەسێکیان بە هۆی تەقینەوەی مین و کەسێکیشیان بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرەوە بریندار بوون.

٦ کۆڵبەری بریندار خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ٢ کۆڵبەر سنە و کۆڵبەرێکیش خەڵکی پارێزگای کرماشان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە