کوژران و بریندار بوونی ۱۵ کۆڵبەر لە مانگی ژانویەی ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٣ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٨:٥٩

 

هاوکاری هەنگاو بن

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٤٧٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٨ کۆڵبەریش بریندار بوون. 

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە ٦ حاڵەت بووە. هەروەها، دوو کۆڵبەر کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە گیانیان لە دەست داوە.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ٧ حاڵەت (١ کوژراو و ٦ بریندار) کە دەکاتە ٤٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جەڵتەی دڵ: ١ حاڵەت (١ کوژراو ) کە دەکاتە ٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٧ حاڵەت (٥ کوژراو  و ٢ بریندار) کە دەکاتەن ٤٧٪ی کۆی حاڵەتەکان


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٥ حاڵەت ( ٥ کوژراو).
پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ٤ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت ( ٤ بریندار )


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە