کوژران و بریندار بوونی ٢٥ کۆڵبەر لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو زایینی لانیکەم ٢٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونتە قوربانی کە ٩٢٪ی ئەو

١٠ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٨:٥٦

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو زایینی لانیکەم ٢٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونتە قوربانی کە ٩٢٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرون و یان بریندار بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ دا لانیکەم ٢٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کۆڵبەریان کوژراون و ١٨ی دیکەشیان بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٦ کۆڵبەر کە گیانیان لە دەست داوە خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون و کۆڵبەرێکیش خەڵکی پارێزگای کرماشان بووە.

هەروەها، ١٦ کۆڵبەریش کە بریندار بوون خەڵکی پارێزگای ئورمیە و ٢ کۆڵبەریش خەڵکی پارێزگای سنە بوون.

لە کۆی ئەو ٢٥ کۆڵبەرەی کە بوون بە قوربانی ٢٣ کەسیان واتە ٩٢٪ی ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون. کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویەوە گیانی لە دەست داوە و کۆڵبەرێکیش بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بووە.

ئەم ئامارە بە نیسبەت مانگی پێشوو (سێپتامبر) کە ٢٩ حاڵەت تۆمارکرابوو ٤ حاڵەت واتە ١٦٪ کەمی کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە