کوژران و بریندار بوونی ٣١ کۆڵبەر لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٣١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٠ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٨:٣٢

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٣١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٣١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٧١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٥ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٦ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە ١٢ حاڵەت بووە.


چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢٢ حاڵەت (٤ کوژراو و ١٨ بریندار) کە دەکاتە ٧١٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ٧ حاڵەت (١ کوژراو و ٦ بریندار ) کە دەکاتە ٢٢٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) کە دەکاتەن ٧٪ی کۆی حاڵەتەکان


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٩ حاڵەت ( ٣ کوژراو ٦ بریندار).
پارێزگای سنە: ١٢ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ١٠ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ١٠ حاڵەت ( ١٠بریندار ).


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە