کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت

هەنگاو: لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووەکانی سەردەشت کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

٧ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٠:٢٢

 

هەنگاو: لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووەکانی سەردەشت کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

بەپێێ ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٦ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٧ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کانی سێوی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی ئەو دەستـرێژەدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی ”محەمەد ڕەشید زادە“  خەڵکی گوندی قەلەڕەشی کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی ”خدر بینەوا“ خەڵکی گوندی دەرماناوەێ بە سەختی بریندار بووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەشیدزادە لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە محەمەد بە تازەیی ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و بەهۆی بەرکەوتنی دوو گولە گیانی لە دەست داوە.

هەروەها، چەندین سەر ئەسبی کاسبکاران کوژراون و شت و مەکی کۆڵبەرەکانیش لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە