کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو و یەکێکیش بریندار کرا.

١٢ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٠٧:٣٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو و یەکێکیش بریندار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (١٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٣ی امرسی ٢٠١٩)،   هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار (گۆڕی پتکێ) تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەریک کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ”سەید واحید بەرزەنجی“ کوڕی  سەید ئەحمەد ڕاگەیاندووە. ناوبراو ٣٠ ساڵانە و باوکی دوو منداڵیشە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژییەدا کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی بریدنار بووە، بەڵام هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشكرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە