کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانه

هەنگاو:کۆڵبەێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەنی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

١٠ سەرماوەز ٢٧٢١، ٠٩:٤٨

 

هەنگاو:کۆڵبەێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەنی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاس، ئێوارەی سێشەممە ٩ی سەرماوەز ٢٧٢١ (٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکان لە سەر سنووری چۆمانی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و  دو کۆڵبەر ناوەکانی عادڵ عەلیپوور و یاسین ئەمین پوور کە هەردوویان خەڵکی گوندی “سەرسول”ی بانە بوون بریندار کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار عادڵ عەلیپوور تەمەن ١٩ ساڵ دوای ئەوەی وگوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

هاوکات ئەو هێزە چەکدارانەی لە پایگای سنوری “هەنگەژاڵ”ی بانە نیشتەجێ کراون تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی فەرەیدون محەمەدی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “گوێزلێ” لاقی بە سەختی پێکراوە.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەختە تەقەیان لەم کردووە و دوو کۆڵبەری دیکە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لە ژێر چاوەدێریدان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە