کوژران و برینداربوونی ٣٥ کۆڵبەر لە مانگی ژانویەی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لە مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٣٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژران و بریندار بوون کە زیاتر لە ٥٤٪ی ئەو ژمارەیە بە تەقەی .

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٠٩:٥٨

 

هەنگاو:  لە مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٣٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژران و بریندار بوون کە زیاتر لە ٥٤٪ی ئەو ژمارەیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٣٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون کە لەو ڕێژەیە ٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٦ کەسیان بریندار بوون.

زۆربەی ئەو کۆڵبەرانەی کە کوژراون و بریندار بوون کە ١٩ کەس بوون و دەکاتە زیاتر لە ٥٤٪ی کۆی حاڵەتەکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون.

هەروەها ١٣ کەسیان (٣٧٪) بە هۆی ڕووداوی سروشتی وەکوو سەرما، بەربوونەوە لە شاخ و کەوتنە ناو ڕووبارەوە گیانیان لە دەست داوە و ٣ کۆڵبەریش بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.

زیاترین کۆڵبەر لە سنووری پارێزگای ئورمیە بوونەتە قوربانی کە لەمانگی ژانویەدا ٢٠ کۆڵبەر واتە ٥٧٪ی کۆی کوژراو و بریندارەکان لەو پارێزگایە تۆمار کراوە.

لەپارێزگای سنە ١٣ حاڵەت و لە پارێزگای کرماشانیش ٢ حاڵەت تۆمار کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە