کوژرانی فاتمە هەواسی لە ژێر ناوی پاراستنی نامووس بووە

هەنگاو: حەوتوویەک دوای کوژرانی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە سەرپێڵی زەهاو، هەنگاو زانیویەتی کە کوژرانی ناوبراو لە ژێر ناوی پاراستنی شەرەف و نامووس بووە.

١٧ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٢:٠٧

 

هەنگاو: حەوتوویەک دوای کوژرانی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە سەرپێڵی زەهاو، هەنگاو زانیویەتی کە کوژرانی ناوبراو لە ژێر ناوی پاراستنی شەرەف و نامووس بووە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی ”قەڵای شاهین“ سەر بە سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ”فاتمە هەواس“ بە دەستی برا تەمەن ٣٣ ساڵەکەی خۆی کوژراوە.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فاتمە هەواسی بە هۆی پەیوەندی ئینتەرنەتی لەگەڵ کوڕێک و لەلایەن برکەیەوە و لەژێر ناوی پارستنی شەرەف و نامووس کوژراوە.
 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە قایم مقامی سەرپێڵی زەهاو بنەماڵەی ئەو کچەی ئاگادار کردووەتەوە کە نابێت لێدوان بدەن بۆ هیچ میدیایەک و هەر کەسێک ویسی لێدوانیان لێ وەربگرێت دەبێ ناوەکەی بدەن بە قایم مقامەتی ئەو شارە.


هەنگاو پێشتر بە پشتبەستن بە میدیا حکوومەتییەکان ڕایگەیاندبوو کە فاتمە بە هۆی کێشەی خێزانی و لەلایەن براکەیەوە بە چەکی پەڕان کوژراوە.

جێگای ئاماژەیە کە برای ئەو کچە ١٦ ساڵەیە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە