کوژرانی کچێکی ١٦ ساڵە بە دەستی براکەی

هەنگاو: لە شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە دەستی براکەی کوژرا.

١٣ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٨:٣٤

 

هەنگاو: لە شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە دەستی براکەی کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی ”قەڵای شاهین“ سەر بە سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ”فاتمە هەواس“ بە دەستی برا تەمەن ٣٣ ساڵەکەی خۆی کوژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا حکوومەتییەکان، فاتمە هەواسی بە هۆی کێشەی خێزانی و لەلایەن براکەیەوە بە چەکی پەڕان کوژراوە.

برای ئەو کچە ١٦ ساڵەیە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە تەرمی ئەو کچە مێرمنداڵە ڕۆژی سێشەممە لە گۆڕستانی ئەحمەد بن ئیسحاقی شاری سەرپێڵی زەهاو ئەسپەردە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە