کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٨ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٢١:٣٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ ( ١٨ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی سولەیمان ئیبراهیم زادە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سولەیمان ئیبراهیم زادە خەڵکی گوندی «بنێو خەڵەف» بووە و لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «بێتووش» لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێ کراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە سولەیمان ئیبراهیم زادە خێزاندار و باوکی منداڵێکی کەم تەمەن بووە و لەکاتێکدا تەقەی لێکراوە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە.


هەنگاو زانیویەتی کە هێزە ئەمنییەکانی سەردەشت ئەمشەو پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرانی کەناڵە تێلێگرامییەکانی ئەو شارەوە کردووە و پێیانیان ڕاگەیاندووە کە ئیزنتان نییە هیچ هەواڵێک لە سەر کوژرانی سولەیمان ئیبراهیم زاده بڵاو بکەنەوە.


شەوی ڕابردووش لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان لانی کەم ١٢ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە