کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری چالدێران، لە حەوت ڕۆژدا ٨ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووی چالدێرانی پارێزگای ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک

١٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٥:٣٨

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووی چالدێرانی پارێزگای ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراو و چەند کۆڵبەری دیکەش دەستبەسەر کراون.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (۵ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چاڵدۆران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە چالدێران ڕایگەیاندووە لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٨ ساڵ بە ناوی “حەسەن دالایی میلان” خێزاندار و باوکی سێ منداڵ کە خەڵکی گوندی قاشقابلاغ بووە، کوژراوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند تا ئێستا تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و چەندین کۆڵبەری دیکەش کە لەگەڵ حەسەن بوون لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەرسنوور دەستبەسەر کراون.


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا ٨ کۆڵبەر لە سنووری کوردستان کوژرا و بریندار کراون کە لەو ژمارەیە سێ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە