کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەردەشت

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت کە باوکی سێ منداڵیش بووە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٣:١٢


هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت کە باوکی سێ منداڵیش بووە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٩ی شەوی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢ی مەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کانی زەردی شاری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.


هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”محەمەد ئیبراهیم زادە“ تەمەن ٣٧ ساڵ ڕاگەیاندووە کە باوکی ٣ منداڵیش بووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد ئیبراهیم زادە خەڵکی پیرانشار و دانیشتووی شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە