کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

13:27 - 16 September 2019

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ٢٤ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٥ی سێپتامبری ٢٠١٩)، چەکدارانی جێگیر لە پایگای میلانی سنووری پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشار ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ”ئیدریس ڕەحیمی“ کوڕی محەمەد و خەڵکی گوندی ”گرد شەیتان“ ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە بە بێ هیچ جۆرە ئاگادار کردنەوەیەک دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لە دەست داوە.