کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٥ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٨:٤٩


هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٤ی مەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی ”عەلی مەعارفی“ خەڵکی گوندی ”نەنۆڕ“ پای پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ئەمساڵ، ١٢ کۆڵبەر کوژراون و ٢٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون کە ٩١.٥٪ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە