کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی کیانووش لوتفی تەمەن ٢٥ ساڵ شەوی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٨:٠١


هەنگاو: یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی کیانووش لوتفی تەمەن ٢٥ ساڵ شەوی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کیانووش لوتفی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ و بە بێ ئەوەی ئاگادار بکرێتەوە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراووە.

جێگای ئاماژەیە کە کیانووش لوتفی پشتی بە سەختی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە