کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز کە باوکی ٦ منداڵە لە سنووری بانە کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٠ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٩:٤١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی  ئێران کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٠ی جولای ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران سنووری بروێشکانێ بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و کۆڵبەرێک بە ناوی "حامید ئەمین‌پوور" تەمەن ٤٨ ساڵ کوژراوە.

یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی ئەمین پوور بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕگەیاند:" حامید ئەمین پوور کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو تەقەی لێکراوە و چەندین گوللە بەر سکی کەوتووە و ئەمڕۆ یەکشەممە دوای گەڕانێکی زۆر توانیمان تەرمەکەی کە تەرمەکەی بدۆزینەوە لە کاتێکدا خوێنێکی زۆری لێ ڕۆشتبوو.”

جێگای ئاماژەیە کە حامید ئەمین پوور خەڵکی سەقز و باوکی ٦ منداڵە.

هەمان ڕۆژ لە سنووری نەنۆڕی بانە دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی موختار شەریفی و میکائیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە